سوپای پاسداران: تووندتر وه‌ڵامی هه‌ر خۆپیشاندانێكی نوێ له ئێران دەدەینەوە
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 13ی ئازاری 2026، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند هەر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی نوێ دژ به حکومەت ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا وه‌ڵامێكی زۆر "تووندتر" له‌و وه‌ڵامه ده‌درێته‌وه كه له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو درایه‌وه و بووه هۆی كوژرانی هه‌زارن كه‌س.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا کە لە تەلەفزیۆنی ئێرانه‌وه خوێنرایه‌وه، ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ دوژمن، نەیتوانی ئامانجە سەربازییەکانی لەسەر زەوی به‌دیبێنێت، هەوڵدەدات جارێکی دیکە، ترس بڵاوبكاته‌وه و هانی ئاژاوەگێڕی ده‌دات".
سوپای پاسداران له به‌یاننامه‌كه‌دا، به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ر په‌شێوی و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی رووبدات، ئه‌وا "وه‌ڵامێكی تووندتر له‌وه‌ی 8ی كانونی دووه‌م ده‌ردرێته‌وه".
سەرکردەکانی هه‌ر یه‌ك له ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یانداوه بەردەوام ده‌بن لە شەڕ و پێکدادانەکان. ئه‌مه لە کاتێکدا شه‌ڕه‌كه‌ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هه‌فته‌ی دووه‌می ته‌واو ده‌كات و تێیدا سه‌دان كه‌س كوژراون و ژیانی ملیۆنان كه‌س شپرزه بووه و بازاڕه‌كانی دراویش تێكچووه.
له‌م باره‌یه‌وه، دوێنێ پێنجشه‌ممه، موجتەبا خامنەیی، ڕابەری نوێی ئێران، له یه‌كه‌م وتاریدا، بهڵێنیدا گەرووی هورمز بە داخراوی بهێڵێتەوە.
ئەو رابەرە توندڕەوەی لە سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه نزیکە ده‌ڵێت: "هەموو لایەک دڵنیا دەکەمەوە، تۆڵەی خوێنی شەهیدەکانتان لەبیر ناکەین".
PM:12:17:13/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت