تره‌مپ: رژێمی ئێران به ته‌واوه‌تی وێران ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 13ی ئازاری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند: "ئێمە بە تەواوی رژێمی تیرۆریستی لە ئێران لەناو دەبەین، لە ڕووی سەربازی، ئابووری و لە هەموو رووه‌كانی دیكه‌شه‌وه".
ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیال"ده‌ڵێت: "هێزی دەریایی ئێران تێكشكاوه و هێزی ئاسمانی ئەوان بوونی نەماوە، موشەکەکانیان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان و هه‌رچییه‌كان هه‌یه، لەناو دەچن و سەرکردەکانیان لەسەر رووی زەوی سڕدراوەتەوە".
لە درێژەی قسەکانیدا ده‌ڵیت: "ئێمە هێزێكی ئاگرینی بێهاوتامان هەیە، تەقەمەنی بێ سنوور و کاتێکی زۆرمان هەیە. تەنها چاوەڕێ بکه‌ن و بزانن ئەمڕۆ چی بەسەر ئه‌و هه‌رچی و په‌رچی و شێتانەدا دێت".
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەوان 47 ساڵە لە سەرانسەری جیهاندا خەڵکی بێ‌تاوان دەکوژن، ئێستا من وەک 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا دەیانکوژم. وای ئه‌وه چ شەرەفێکی مه‌زنه کە ئەو کارە بکەم".
سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە، ڕایگەیاند خەمی سەرەکیی ئەو، ڕێگریکردنە لە ئێران، بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و لەناوبردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و له‌وانه‌یه جیهانیش.
ترەمپ ڕوونیشیکردەوە، "ئەمریکا بە جیاوازییه‌كه‌ی زۆر، گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا، بۆیە کاتێک نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە، ئێمە پارەیەکی زۆر پەیدا دەکەین".
تره‌مپ له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه زۆر گرنگه، ئه‌وه‌ی من وه‌ك سه‌رۆك بایه‌خی پێده‌ده‌م، رێگریكردنه له ئیمپراتۆره دڕنده‌كه‌ی ئێران، ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و وێرانكردنی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بگره سه‌رانسه‌ری جیهان. هه‌رگیز نایه‌ڵم ئه‌وه ڕووبدات. سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ده‌ن".
AM:10:55:13/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت