گیانلەدەستدانی هاوسەرەکەی عەلی خامنەیی رەتکرایەوە


وێستگەنیوز-

ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، هاوسەری عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران هێشتا لە ژیاندا ماوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، ئاژانسی هەواڵیی فارس گیانلەدەستدانی مەنسوورە خوجەستە باقرزادە، هاوژینی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێرانی رەتکردەوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، هەواڵەکانی تایبەت بە گیانلەدەستدانی مەنسوورە خوجەستە باقرزادە کە پێشتر بڵاوکرابوونەوە، ''ناڕاست'' بوون.

مەنسوورە خوجەستە باقرزادە لەدایکبووی ساڵی 1947ی شاری مەشهەدی پارێزگای خوراسانی رەزەوی و لە بنەماڵەیەکی ئایینی گەورە بوو.


PM:10:18:12/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو