ترەمپ: رێگەنادەم ئێران رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهان و وێران بکات
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، رێگریکردن لە تاران بۆ دەستنەگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی لە نرخی نەوت گرنگترە، دەشڵێت، "ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس رایگەیاند، "ئەمەریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهان، بەڵام بە گرنگی دەزانێت رێگری لە ئێران بکات".
ئاماژەی بەوەکرد، "کاتێک نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە پارەیەکی زۆری دەستدەکەوێت، بەڵام وەک سەرۆکێک لام گرنگترە رێگری لە ئیمپراتۆریەتێکی شەڕانگێز بکەم چەکی ئەتۆمی هەبێت، ئەویش ئێرانە".
دۆناڵد ترەمپ وتی، "گرنگە رێگری لە ئێران بکەین رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناوببات، خۆم و جیهانیش رێگە بە ئێران نادەین".
PM:05:29:12/03/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت