ئیسرائیل بوونی خۆی له لوبنان له 5 خاڵی سه‌ربازییه‌وه بۆ 18 خاڵ زیاد ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 12ی ئازاری 2027، رۆژنامەی "یدیعوت ئه‌حرونوت"له ڕاپۆرتێكیدا باس له‌وه ده‌كات، ئێستا سوپای ئیسرائیل له لوبنان، له 18 خاڵی سه‌ربازی جیاواز بووونی هه‌یه. ئه‌مه له كاتێكدایه پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه، ته‌نها له 5 خاڵدا بوونی هەبوو.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێش شەڕ، سوپای ئیسرائیل تەنها 5 بنکەی بەرگریی هەمیشەیی لە ناو لوبناندا هەبوو. بەڵام ئێستا 18 بنکەی قایم و پارێزراوی دیكه‌ی لە قووڵایی خاکی لوبناندا هه‌یه. ئه‌ركی هێزەکانی ئیسرائیل له‌م بنكانه‌وه، ڕاوه‌دونانی ئەندامانی هێزی ره‌زوانی سەر بە حیزبوڵڵایه".
ڕاپۆرتەکە ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "ئامانجی سەربازیی ئەم هەنگاوە، ڕاگرتنی هەڕەشەی مووشەکەکانی دژه تانک و تەقەی ناڕاستەوخۆیە کە دەتوانن هەڕەشە بۆ کۆمەڵگا نیشتەجێیەکانی نزیک سنوور دروست بکەن. لە ئێستادا سێ فەرماندەیی فیرقە لە ناوچەکەدان. پێدەچێت تەواوکردنی ئەرکەکە، پێویستی به‌وه بێت هێزی یه‌ده‌گ به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كۆبكرێته‌وه".
رۆژنامه‌ی ناوبراو، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان، له راپۆرته‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات، ئیسرائیل ستراتیژی بەرگری خۆی لە لوبنان، دەگۆڕێت بۆ مۆدێلی غەززە.
هه‌روه‌ها لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونی کردووەتەوە، ئامانجی ئیسرائیل، ره‌وانه‌كردنی شەڕەکانە بۆ قوڵایی خاکی لوبنان و پاککردنەوەی لە ناوەوە، هاوشێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە غەززە ئەنجامدراون، کە ڕێگەی بە دانیشتوانی ئیسرائیلی نزیک سنوورەکان داوە، ژیانی ڕۆژانەیان دەستپێبکەنەوە.
PM:12:46:12/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت