به‌هۆی جه‌نگه‌وه له لوبنان 634 كه‌س كوژراون و زیاد له 800 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌بوون
وێستگه‌نیوز -
به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان، له ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 ڕۆژی شه‌ڕی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل، 634 كه‌س كوژران.
ئه‌م ژماره‌یه نوێیه، دوێنێ چوارشه‌ممه، له‌لایه‌ن ڕاكان ناسره‌دین، وه‌زیری ته‌ندروستی لوبنان راگه‌یه‌ندرا و ده‌ڵێت: "ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته 634 كه‌س، له‌وانه 91 منداڵ و 47 ژنیان تێدایه، ئه‌مه جگه له برینداربوونی هه‌زار و 500 كه‌س".
به‌پێی وته‌ی حه‌نین ئه‌لسه‌ید، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا ئاواره‌بوون و به فه‌رمی تۆماركراون، بۆ نزیكه‌ی 816 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه نزكه‌ی 126 هه‌زار كه‌سیان له په‌ناگا و كه‌مپه‌كاندان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان، دوێنێ چوارشه‌ممه، ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل، بۆ سه‌ر شارۆچكه‌یه‌كی ناوچه‌ی بنت جه‌بیل، له باشووری لوبنان، لانی كه‌م هه‌شت كه‌س كوژران، ئه‌مه له چوارچێوه‌ی ململانێی به‌رده‌وامی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبناندا دێت كه ماوه‌ی ده ڕۆژه به‌رده‌وامه.
ئاژانسی هه‌واڵی نیشتمانیی فه‌رمی لوبنان بڵاویكرده‌وه، هێرشه ئاسمانییه‌كه، باڵه‌خانه‌یه‌كی كردووه‌ته ئامانج كه خێزانه ئاواره‌بووه‌كانی تێدا نیشته‌جێیه و پێنج ئه‌ندامی خێزانێك، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه كوژراون.
هاوكات دوێنێ چوار شه‌ممه، زیاتر له 20 وڵات، نیگه‌رانیی خۆیان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربڕی، سه‌باره‌ت به دووباره‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و گرووپی حیزبوڵای لوبنانی كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت، ئه‌م نیگه‌رانییه پێش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دێت كه تایبه‌ته به ململانێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
جیرۆم بۆنافۆنت، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا، ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی خوێنده‌وه كه واژۆی 20 وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ره و تێدا هاتووه: "داوایان له ئیسرائیل كردووه خۆی له هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ژێرخانی مه‌ده‌نی و ناوچه چڕه‌كانی دانیشتووانی لوبنان به‌دوور بگرێت، هه‌روه‌ها ڕێز له سه‌روه‌ری لوبنان و یه‌كپارچه‌یی خاكی لوبنان بگرێت".
ئه‌و وڵاتانه "به توندترین شێوه، بڕیاره نابه‌رپرسیارانه‌كه‌ی حیزبوڵڵایان بۆ به‌شداریكردن له هێرشه‌كانی ئێران دژی ئیسرائیل سه‌ركۆنه‌كرد، ئه‌و بڕیاره لوبنانی كێشاوه‌ته ناو شه‌ڕێكه‌وه كه نه ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه و نه گه‌له‌كه‌ی نایانه‌وێت".
ئه‌وان له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: "ئێمه ئاماده‌ین پشتیوانی خۆمان بۆ سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی لوبنان و هێزه چه‌كداره‌كانی به‌هێزتر بكه‌ین، له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی كۆنترۆڵی خاك و به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له وڵاته‌كه‌دا".
به‌یاننامه‌كه له لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی فه‌ره‌نسا، ئه‌رمینیا، نه‌مسا، به‌حره‌ین، كه‌مبۆدیا، كرواتیا، قوبرس، دانیمارك، ئیستۆنیا، فینلاند، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، هیندستان، ئێرله‌ندا، ئیتاڵیا، ماڵتا، نیپاڵ، مه‌قدۆنیای باكوور، په‌نه‌ما، پۆڵه‌ندا، پورتوگال، كۆریای باشوور، ئیسپانیا و ئۆرۆگوای واژۆ كراوه.
AM:10:47:12/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت