نوێنه‌ری ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له تاڵیبان ده‌كات: ئاگاداری چاره‌نووسی ڤه‌نزوێلا و ئێران بن
وێستگه‌نیوز -
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ناوی ئه‌فغانستانی خسته لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌مریكییان به بارمته گرتووه. نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاروباری بارمته‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی له تاڵیبان كرد و داوای لێ كرد ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌مریكییانه ئازاد بكات كه ده‌ستبه‌سه‌ری كردوون.
ئاده‌م بۆیله‌ر، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 10ی ئازاری 2026، ڕایگه‌یاند ئه‌فغانستان كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیباندایه، نابێت ئیراده‌ی ئه‌مریكا تاقیبكاته‌وه، تاكو ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی هاوشێوه‌ی ئێران و ڤه‌نزوێلا نه‌بێته‌وه.
پێشتر ڕۆژی دووشه‌ممه، ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند ئه‌فغانستان خرایه لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی، هاوڵاتییانی ئه‌مریكایان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
ناوبراو باس له‌وه ده‌كات تاڵیبان كۆمه‌ڵێك تاكتیك كه به تاكتیكی تیرۆریستی وه‌سفی كرد، بۆ ده‌ستكه‌وتنی سودی سیاسی به‌كارده‌هێنێت، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه ئه‌م ته‌كتیك و ڕێبازه، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو نابێت.
پۆله‌ر پێشتر لانی كه‌م دوو جار سه‌ردانی ئه‌فغانستانی كردووه و له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو، چه‌ند ئه‌مریكییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی رزگار كردووه و له هه‌ژماری خۆی له سه‌كۆی ئێكس نووسیویه‌تی: "ئه‌مریكا له‌مڕۆ به‌داواوه، چیتر رێگه به هیچ وڵاتێك نادات، هاوڵاتیانی ئه‌مریكی وه‌ك بارمته ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌نووكه ئه‌فغانستان سێ ئه‌مریكی بێتاوانی گرتووه".
نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا قسه‌كانی ئاراسته‌ی تالیبان كرد و ده‌ڵێت: " كاتی ئه‌وه هاتووه ئازادیان بكه‌ن، ئه‌گینا ئێوه ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ سه‌رۆك تره‌مپ و رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه و سێپ گۆرگا، تاقیبكه‌نه‌وه، ئه‌وا له‌وانه‌یه ببنه ئێرانێكی نوێ یان ڤه‌نزوێلا، به‌ختێكی باش!".
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌رپرسێكی ئه‌مریكی، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی دژ به ئیداره‌ی تاڵیبان ئه‌نجامده‌دات. ئه‌م هه‌ڵوێسته، ته‌واو گونجاوه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی دیپلۆماسی كه واشنتۆن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازه‌كان ده‌یگرێته‌به‌ر.
له‌به‌رامبه‌ردا، تاڵیبان بۆ ئازادكردنی هاوڵاتییه ئه‌مریكییه‌كان، داوای ئازادكردنی دیلێكی ئه‌فغانی ده‌كات. هه‌روه‌ها داوایان له ئه‌مریكا كردووه باڵیۆزخانه‌كه‌ی له كابول بكاته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تاڵیبان باشتر بكات.
PM:10:54:10/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت