دانوستانی نێوان ڕیاز و كیێڤ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران
وێستگه‌نیوز -
ڕۆژنامه‌ی "كیێڤ ئیندیپێندنت" به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی پیشه‌سازی به‌رگری ئۆكرانیا بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیایه‌كی چه‌كی سعودی، له پێناو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران، گرێبه‌ستێكی بۆ كڕینی مووشه‌كی ڕێگری، له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا واژۆ كردووه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ڕیاز و كیێڤ، له یه‌ك كاتدا دانوستان له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی دیه‌كه ده‌كه‌ن، له بورای پیشه‌سازی چه‌كدا؛ كه ڕه‌نگه تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كۆمپانیای چه‌كی سعوودی، له گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كڕینی موشه‌كه‌كانی به‌رگری ئاسمانی ئۆكرانیا، وه‌ك نێوه‌ندگیری خۆجێیی ڕۆڵی گێڕاوه.
هاوكات دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی ریاز و كیێڤ، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی گه‌وره‌تر، به‌رده‌وامن.
PM:09:04:10/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت