سوپای ئەمریکا پوختەیەکی 10 رۆژی یه‌كه‌می لە "توڕەیی ئه‌فسانه‌یی" بڵاودەکاتەوە


وێستگەنیوز-

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) لە هه‌ژماری خۆی له‌ پلاتفۆرمی ئێكس، پوختەی 10 رۆژی یەکەمی شەڕی دژی ئێران بڵاوکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی لەگەڵ ئیسرائیل کە سوپای ئەمریکا ناوی لێناوه‌ "توڕەیی ئه‌فسانه‌یی".


لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئه‌فسانه‌یی دەستیپێکردووە، هێزەکانی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌نه‌ ئامانج كه‌ ده‌بنه‌ هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیران و ئه‌وله‌ویه‌ت به‌و شوێنانه‌ ده‌درێت كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی نزیكیان دروست كردووه‌".

بەپێی بەیاننامەی سێنتکۆم، هێرشی سوپای ئەمریکا، بۆ سه‌ر ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە و شوێنی بەرهەمهێنانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردووه‌تە ئامانج.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بارەگاکانی سوپای پاسداران و باڵەخانەکانی فەرماندەیی و شوێنە هەواڵگرییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە ڕیزی ئه‌و پێنج هه‌زار ئامانجه‌دابوون كه‌ بۆردومان كراون.

هەروەها سێنتکۆم ئاماژەی به‌وه‌ كردووه‌، هێرشكراوه‌ته‌ سەر سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرن، دامەزراوەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، شوێن و سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک و زیاتر لە 50 کەشتی دەریایی ئێران، لەوانه‌ کەشتی و ژێردەریاییه‌كانی ئێران.

بەپێی پوختەی ئۆپەراسیۆنەکە، فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی B1، B2 و B52، لەگەڵ جۆرەها فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەهەڵگر، کەشتی تێكشكێنه‌ر و "توانای تایبەتی دیارینەکراو" بەشدارییان لە هەڵمەتی "تووڕەیی ئه‌فسانه‌یی" دژی ئێران کردووە.

هەندێک لەو ئامانجانەی کە لە بڵاوکراوەکەدا باسکراون بریتین لە:

- فه‌رمانده‌یی و کۆنترۆڵ.
- سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران.
- کەشتی و ژێردەریاییەکانی هێزی دەریایی ئێران.
- شوێنی مووشەکی دژە کەشتی.
- توانای پەیوەندییه‌ سەربازییه‌كان.
- كارخانه‌ی دروستکردنی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.


PM:01:25:10/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو