تێچووی دوو رۆژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی ئێران ئاشکراکرا


وێستگەنیوز-

رۆژنامەی "واشنتن پۆست" لە راپۆرتێکدا، بە پشتبەستن بە زانیاریی سێ بەرپرسی باڵای ئەمریکی، ئاشکرای کرد، تەنیا لە دوو رۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) بڕی 5.6 ملیار دۆلاری لە تەقەمەنی و چەکی پێشکەوتوو خەرج کردووە.


بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکە بێت، ئەم ئامارە خراوەتە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا، شەپۆلێکی نیگەرانی لەلایەن یاسادانەرانەوە لێکەوتووەتەوە.

بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێس هۆشداریی دەدەن ئەم رێژە بەرزەی خەرجکردنی تەقەمەنییە "رێنماییکراوە وردەکان" (Precision-guided munitions)، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چەکی ئەمریکا لە کۆگاکانی و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئامادەیی سەربازیی وڵاتەکە دەبێت.

لە بەرامبەردا، چاوەڕوان دەکرێت ئیدارەی ترەمپ داوای بودجەیەکی فریاگوزاری و زیادە (Supplemental funding) بکات کە بگاتە "دەیان ملیار دۆلار" بۆ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکان.

هەروەها شۆن پارنێل، وتەبێژی پێنتاگۆن، دڵنیایی دەدات کە سوپای ئەمریکا توانای تەواوی هەیە بۆ جێبەجێکردنی هەر ئەرکێک کە سەرۆک بڕیاری لێبدات.


AM:11:15:10/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو