سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا: فرمێسك بۆ رژێمی ئێران مه‌ڕێژن كه خه‌ڵكی خۆی ده‌كوژێت
وێستگه‌نیوز-
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، رایگه‌یاند "نابێت كه‌س فرمێسک بۆ ڕژێمی ئێران بڕێژێت" و جەخت لەوە ده‌كاته‌وه ڕژێمی ئێران کۆمەڵکوژی لە دژی گەلەکەی خۆی ئەنجامداوە.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، 9ی ئازاری 2026، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، لە میانەی وتارەکەیدا، لە کۆبوونەوەی ساڵانەی باڵوێزەکانی یەکێتی ئەورووپا لە برۆکسل، وەڵامی ئەو ڕەخنانەی دایەوە لەلایەن هەندێک لایەنەوە، دژی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌ن كه به رابه‌رایه‌تی ئەمریکا و ئیسرائیل، دژی ڕژێمی ئێران ئه‌نجامده‌درێت و جەختی لەوە کردەوە ئەوروپا دەبێ جیهان وەک ئەمڕۆ ببینێت و سەرنجی لەسەر واقیعی ئێستا بێت.
ئۆرسولا ده‌ڵێت: "دەمەوێت ئەوە بە ڕوونی بڵێم: نابێت هیچ فرمێسکێک بۆ ڕژێمی ئێران بڕێژێت، رژێمێك مەرگ و چەوساندنەوەی بەسەر گەلەکەی خۆیدا سەپاندووە".
هەروەها ئاماژەی بەوەدا تاران لە ڕێگەی ئه‌و گروپانه‌ی كه سه‌ر به ئیرانن و به مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پڕ چه‌ك كراون، بووەتە هۆی وێرانکاری و ناسەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
پێشتر دەستەی نووسەرانی ئێران ئینتەرناشناڵ، ڕایگەیاند زیاتر لە 36 هەزار و 500 کەس، لە کاتی سەرکوتکردنی سیستماتیکی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، بە فەرمانی عەلی خامنەیی ڕابەری پێشووی ئێران کوژراون.
له‌م باره‌یه‌وه، لە 12ی شوباتی رابردوو، پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێكی ده‌ركرد، تێدا ئیدانه‌ی ئه‌و سه‌ركوتكردنه توونده‌ی كرد كه له ئێران دژ به خۆپیشانده‌ران گیرابووه‌به‌ر و هۆشداریدا لەوەی کوشتنی خۆپیشاندەران له‌وانه‌یه بگاته ئاستی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی.
ڤۆن دێر لاین له درێژه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: "زۆرێک لە ئێرانییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و هەروەها زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکە، خۆشحاڵی خۆیان بە کۆچی دوایی عەلی خامنەیی دەربڕی.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد، ئێرانییەکان هیوادارن ئەم چرکەساته، رێگا بۆ به‌دیهێنانی "ئێرانێکی ئازاد" خۆش بکات، جەختیشی لەوە کردەوە گەلی ئێران، شایستەی ئازادی و کەرامەت و مافی دیاریکردنی داهاتووی خۆیانن، تەنانەت ئەگەر ڕێگاکە پڕ بێت لە مەترسی و ناسەقامگیری، چ لە کاتی شەڕ و چ دوای شەڕەکەش.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، ئاماژه بە فراوانبوونی مەودای ململانێکان ده‌كات، له‌وانه هێرشی سه‌ر بنکەکانی بەریتانیا له قوبرس، باس له‌وه ده‌كات هاوڵاتیانی وڵاتانی ئه‌وروپی، له نێو بۆردومان و ته‌قه‌ی لایه‌نه‌كاندا، به مۆله‌قی ماونه‌ته‌وه و هاوبەشەکانی ئەوروپا لە ناوچەکەدا هێرشیان کراوەتە سەر.
لە سەرەتای ئه‌م ململانێیه‌وه، ئێران لانیکەم 12 وڵاتی ناوچەکەی کردۆتە ئامانج، لەوانە سعودیە، بەحرەین، کوێت، ئوردن، قەتەر، عێراق، عومان و ئازەربایجان.
هەروەها ڕیاز ئه‌مڕۆ دوو شەممە، 9ی ئازار، هۆشداریدا له‌وه‌ی ئەگەر پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەردەوام بێت، ئه‌وا ئێران " گه‌وره‌ترین زەرەرمەند" دەبێت.
PM:11:49:09/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت