ئه‌و فه‌رماندانه‌ی فه‌یله‌قی قودس كێ بوون كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له ئۆتێلێكی به‌یروت كوژران؟
وێستگه‌نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسرائیل رایگه‌یاند، له هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی ئیسرائیل، بۆ سه‌ر ئوتێلێكی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان، چوار له فه‌رمانده گه‌وره‌كانی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كوژران.
فه‌یله‌قی قودس سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانه و به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌وانه‌ی كوژراون بریتین له:
مه‌جید حسێنی، سه‌رۆكی لقی دارایی له به‌شی لوبنان.
عه‌لی بێ ئازار، سه‌رۆكی لقی هه‌واڵگری له به‌شی لوبنان.
ئه‌حمه‌د ره‌سوڵی، سه‌رۆكی به‌شی هه‌واڵگری له به‌شی فه‌له‌ستین.
حسێن ئهحمهدلو، به‌رپرسی دۆسێی ئیسرائیل له به‌شی لوبنان.
PM:09:27:09/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 960
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت