مه‌سعود پزیشكیان هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر دیاریكردنی موجته‌با خامنه‌یی وه‌ك رابه‌ری ئێران راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له پلاتفۆڕمی (X)، هه‌ڵبژاردنی موجته‌با خامنه‌یی به رێبه‌ری نوێی وڵاته‌كه، به كارێكی به‌هادار ناوبرد و رایگه‌یاند كه "سه‌لماندنی ئیراده‌ی گه‌له بۆ حوكمڕانی".
پزیشكیان گه‌شبینی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سێیه‌مین رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌بڕی و نووسی: "كێشه‌كانی وڵات به ڕێبه‌رایه‌تی ژیرانه‌ی رێبه‌ر و به دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه و به‌شداریی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
هاوكات له خودا ده‌پاڕێته‌وه رێبه‌ری نوێی ئێران سه‌ركه‌وتوو بكات له پاراستنی یه‌كگرتوویی و بنیاتنانی ئێرانێكی پێشكه‌وتنخواز و سه‌ربه‌خۆ.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 9ـی ئاداری 2026، ئه‌نجوومه‌نی كاتی شاره‌زایان رایگه‌یاند، به گوێره‌ی مادده‌ی 108ی ده‌ستوور، ئایه‌توڵا سه‌ید موجته‌با حوسێنی خامنه‌یی به سێیه‌م رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌ڵبژێردرا و داواشی له ته‌واوی گه‌لی ئێران كرد به‌یعه‌ت به رێبه‌ری نوێ بده‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی 28ی شوباتی رابردوو له یه‌كه‌مین زنجیره هێرشی هاوبه‌شی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران كوژرا.
PM:07:21:09/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت