هێرشێكی نائاسایی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی تاران، فڕۆكه‌كانی فه‌یله‌قی قودسی كرده ئامانج
وێستگه‌نیوز -
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی په‌خشی ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل له كۆتایی هه‌فته‌دا هێرشێكی نائاسایی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی میهرابادی تاران ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی كرده ئامانج.
سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به له‌ناوبردنی زیاتر له 16 فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه كرد له‌نێویاندا فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بۆینگ 747 جامبۆ و فڕۆكه‌یه‌كی جۆری ئه‌نتۆنۆڤی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت.
به‌پێی زانیارییه‌كان فڕۆكه‌یه‌كی چه‌كداری ئێرانی جۆری (EP-FAB) كه له دوایین گه‌شتیدا به‌ره‌و مۆسكۆ به‌ڕێوه‌بووه، له نێو ئه‌و فڕۆكه تێكشكێنراوانهدا بووه.
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌خانه‌كه له‌ژێر چاودێری چڕ و پڕی هه‌واڵگریدا بووه و هه‌ڵسان و نیشتنه‌وه‌ی گوماناوی هه‌بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بۆ شاردنه‌وه‌ی جۆری فڕۆكه‌كانی، گواستوونیه‌ته‌وه بۆ گۆڕه‌پانی فڕۆكه له‌كاركه‌وتووه‌كان.
راشیگه‌یاند كه فه‌یله‌قی قودس ئه‌م فڕۆكانه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و پاره بۆ گروپه هاوپه‌یوه‌نده‌كانی له ناوچه‌كه‌دا به‌كارهێناوه، به‌تایبه‌تی له لوبنان و پێشتریش سوریا.
PM:04:49:09/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت