زێلێنسکی: فڕۆكه‌ی بێفڕۆکەوانمان نارد بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن
وێستگەنیوز-
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، دووپاتیکردەوە وڵاتەکەی بە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕێگریکه‌ر و تیمی تایبەتمەند و پسپۆڕان، پشتیوانی بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 9ی ئاداری 2026، زێلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند، "ئۆکرانیا پێشتر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕێگریکەر و تیمێکی پسپۆڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی، بۆ پاراستنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئوردن، ناردووە".
هەروەها ڕوونی کردەوە "ئەمریکا پێنجشەممەی ڕابردوو، داوای هاوکاریی کرد، ڕۆژی دواتر تیمێكی ئۆكرانی به‌ره‌و ناوچه‌كه كه‌وتنه‌ڕێ و به‌م نزیكانه ده‌گه‌نه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتەکانی پێشووی میدیاکانی ئەمریکا، ئەمریکا به كرده‌یی داوای له ئۆكرانیا كردووه، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕێگریكه‌ری ئۆکرانی بۆ بنێرێت كه تێچوویه‌كی كه‌می هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت روبه‌ڕووی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی شاهیدی ئێرانی ببێته‌وه کە ئێران بە شێوەیەکی بەرفراوان، لە شەڕه‌كه‌دا بەکاریانده‌هێنێت.
دیارترین جۆری ئه‌و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە، فڕۆکەی (Sting)ه، کە لەلایەن کۆمپانیای Wild Hornets ی ئۆکرانییەوە پەرەی پێدراوە، ئه‌م جۆره درۆنه به تایبه‌تی بۆ ئه‌وه دروستكراوه، رێگری له فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی شاهیدی ئێرانی بگرێت و تێكیبشكێنێت و سوپای ئۆكرانیا، به شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر، له شه‌ڕی دژ به روسیا به‌كاریده‌هێنێت.
هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنەڕاڵ چێری بولێت/ General Cherry Bullet، یەکێکە لە کاریگەرترین فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆكراینا و به‌شێكه له نه‌وه‌ی نوێی درۆنه‌كان كه تایبه‌تن به كه‌وتنه‌دوای درۆنه ئێرانییه‌كان و ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی بیر له ئه‌گه‌ری كڕینی له كیێڤ ده‌كاته‌وه.
جگه له‌وه، فڕۆکەی بێفڕۆكه‌وان له جۆری ئۆکتۆپوس کە بۆ ڕێگرتن و خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە خۆکوژەکان دروستکراوه، سەرنجی ئەمریکای ڕاکێشاوە.
ئەمە بە له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی، هەموو ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە، لە مەیدانیدا تاقیکراونەتەوە و تێچووی تاڕادەیەک کەمیان هەیە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەک و ئێران لە لایەکی دیکە، لە 28ی شوبات، تاران ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی لە چەند وڵاتێکی کەنداو کردۆتە ئامانج و بانگەشەی ئەوە دەکات، بە سەدان لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە تاڕادەیەک هەرزانن، بەرژەوەندی و بنکەکانی ئەمریکا، دەکاتە ئامانج.
AM:11:35:09/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت