دۆناڵد ترەمپ: بڕیاری کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران بە راوێژکردن دەبێت لەگەڵ ناتانیاهۆ


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بە راوێژکردن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاری کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران دەدەن، ئاماژەی بەوەشکرد، هەماهەنگی بەردەوام لەنێوان واشنتۆن و تەلئەبیب هەیە.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا بۆ رۆژنامەی "تایمزی ئیسرائیل" رایگەیاند، "بڕیاری کۆتایی بۆ راگرتن و کۆتاییهێنان بەو جەنگەی ئێستا لە دژی ئێران بەڕێوەدەچێت، بڕیارێکی هاوبەش دەبێت لە نێوان من و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل".

ئاماژەی بەوەکرد، "هەماهەنگییەکی بەردەوام لە نێوان واشنتۆن و تەلئەبیب هەیە، بۆیە پێموایە ئەمە بڕیارێکی هاوبەشە، ئێمە بە بەردەوامی قسە دەکەین و لە کاتی گونجاودا بڕیارەکە دەدەم بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ".

ترەمپ وتی، "هەرچەندە ناتانیاهۆ رۆڵی سەرەکی دەبێت لە دیاریکردنی کاتی کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، بەڵام بڕیاری کۆتایی لە ئەستۆی من وەک سەرۆکی ئەمریکا دەبێت".

وتیشی، "ئەمریکا و ئیسرائیل پێکەوە کارمان کرد بۆ لەناوبردنی وڵاتێک کە هەوڵی لەناوبردنی ئیسرائیلی دەدا".

لە 28ی شوباتی 2026، هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەستیپێکردووە و لە ئەنجامی هێرشەکانیش عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و چەندین بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتە کوژروان، هەروەها ئێرانیش بەردەوام وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە و تەلئەبیب و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتە جیاوازەکان دەکاتە ئامانج.


AM:09:24:09/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت