به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی موشه‌كێكی سه‌ربازی له سعودیه دوو كه‌س كوژران و 12ی دیكه برینداربوون
وێستگه‌نیوز -
به‌رگری شارستانی سعوودیه رایگه‌یاند كه موشه‌كێكی سه‌ربازی له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون، له پارێزگای ئه‌لخه‌رج، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه، دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و 12 هاوڵاتیش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8ی ئازاری 2026، وته‌بێژی فه‌رمی به‌رگری شارستانی سعودیه رایگه‌یاند، موشه‌كێكی سه‌ربازی به‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی سه‌ر به كۆمپانیایه‌كی چاككردنه‌وه و پاككردنه‌وه، له پارێزگای ئه‌لخه‌رج، كه‌وتووه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌وهۆیه‌وه دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و 12 هاوڵاتیش بریندار بوون.
ڕوونیشیكرده‌وه، ئه‌و دوو كوژراوه ڕه‌گه‌زنامه‌ی هیندستان و به‌نگلادیشییان هه‌یه، هه‌روه‌ها 12 هاوڵاتی به‌نگلادیشی كه له سعودیه نیشته‌جێن، برینداربوون، ئه‌مه جگه له زیانی ماددی.
وته‌بێژه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی مه‌ده‌نی، پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤه، ئه‌و رێكارانه‌ی پێویسته بۆ ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه، بگیرێنه‌به‌ر، جێبه‌جێكراون.
PM:08:38:08/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت