ئیسرائیل به‌رپرسێكی دیكه‌ی باڵای ئێرانی كوشت
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل ئاشكرایكرد كه ئه‌بولقاسم بابائیان-ی كوشت كه له‌م دواییانه‌دا وه‌ك به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌ربازیی رێبه‌ری مه‌زنی ئێران ده‌ستنیشانكرابوو، ئه‌مه‌شی به "سه‌ركه‌وتنێكی هه‌واڵگری و سه‌ربازی نوێ" وه‌سف كرد به‌تایبه‌ت كه دوای چه‌ند رۆژێك له وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌یه‌تی.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل وتی: "ئه‌بولقاسم بابائیان، به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌ی سه‌ربازیی ڕێبه‌ری مه‌زنی ئێرانمان له‌ناوبرد كه هه‌فته‌ی رابردوو بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشانكرا".
ئه‌م راگه‌یاندنه دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌منی هات كه له‌لایه‌ن ئیسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیله‌وه له باره‌گای وه‌زاره‌ته‌كه به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی و ئه‌منی به‌ڕێوه‌چوو..
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌نه‌راڵ ئیال زه‌میر، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، جه‌نه‌راڵ شلۆمی بێنده‌ر، به‌رپرسی هه‌واڵگری سه‌ربازی (ئامان) و نوێنه‌رانی پله باڵای خزمه‌تگوزارییه ئه‌منییه‌كانی موساد و شین بێت ئاماده‌بوون.
PM:05:41:08/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 1448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت