هاکان فیدان: داوا لە ئێران دەکەم کارێک نەکەن رووبەڕووی ئێمە ببنەوە
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، فراوانبوونی شەڕمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوێت، ئاماژە بەوەشکرد، پێویستە ئێران وریابێت تورکیا نەکاتە ئامانج.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەستەنبوڵ رایگەیاند، "نە شەڕ و نە فراوانبوونیمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوێت و دیپلۆماسی تاکە رێگەیە بۆ راگرتنی شەڕ".
وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دا و وتی، "پێویستە ئێران زۆر وریابێت و بە ئەنقەست تورکیا نەکاتە ئامانج و کارێک نەکەن رووبەڕوومان ببنەوە، ئێران دەبێ رێگەیەك بۆ سەقامگیری ناوچەکە بدۆزێتەوە".
وتیشی، "ئیسرائیل ستراتیژی ناسەقامگیری لە تەواوی ناوچەکە پەیڕەو کردووە كە ئەوەش بووەتە هۆی وروژاندنی ململانێکان و شەڕی ناوخۆ، لەبەرامبەردا ئێمە بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست و برا، سیاسەتێکمان پەیڕەو کردووە بە پێچەوانەی رێبازی ئیسرائیل داوای ئاشتی دەکات".
ئاماژەی بەوەکرد، "پێویستە بە زووترین کات شەڕی ناوچەکە کۆتایی پێبێت، چونکە چەند مانگێکە هەوڵی زۆرمان داوە بۆ بونیادنانی گفتوگۆ".
PM:10:25:07/03/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت