سێیه‌م كه‌شتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكه‌وێته‌ڕێ
وێستگەنیوز-
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فۆکس نیوز، بڕیارە ئەمریکا سێیەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر، ره‌وانه‌ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات، ئەمە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل، لەگەڵ ئێران، بەردەوام لە پەرەسەندندایە.
له‌م باره‌یه‌وه، هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند کەشتی فڕۆکە هەڵگری USS George H.W. پێش ئه‌وه‌ی بكه‌وێته‌ڕێ، رۆژی پێنج شه‌ممه مەشقەکانی خۆی ته‌واو كردووه.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، دامەزراوەی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند کەشتییە فڕۆكه هەڵگرەکە، شانبه‌شانی كۆمه‌ڵێك كه‌شی هاوسه‌فه‌ری و پۆلێك له فڕۆكه‌كانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه "مەشق و ڕاهێنانی یەکە تێکەڵەکانیان تەواو کردووە، پێویسته هه‌مو یه‌كه‌كانی فڕۆكه هه‌ڵگره‌كه و كه‌شتییه‌كانی دی، ئه‌م مه‌شقه به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕێنن، ئینجا مۆڵه‌تی ئه‌وه‌یان پێده‌درێت، ئه‌ركی نیشتیمانی جێبه‌جێ بكه‌ن".
هەروەها کەشتیی فڕۆکە هەڵگری USS Gerald R. Ford کە گەورەترین كه‌شتی فڕۆکە هه‌ڵگری جیهانە، گه‌یشتوه‌ته ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پنتاگۆن ڕۆژی هەینی رابردوو، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه، تێیدا کەشتی فڕۆكه هەڵگرەکە، شانبەشانی کەشتیی تێكشكێنه‌ر ی‌و ئێس ئێس باینبریگ، بە کەناڵی سوێسدا تێدەپەڕێت.
هاوکات کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ی‌و ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن، لە دەریای عەرەبدا جێگیرە و ئامادەیە له‌م جه‌نگه‌ی ئێستادا، ده‌ست به هێرشكردنه سه‌ر ئێران بكات.
PM:07:15:07/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت