تره‌مپ هه‌ڕه‌شه ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئێران له‌ژێر فشارێكی بێئه‌ندازه‌دایه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه داوای لێبوردنی له دراوسێكانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه و به‌ڵێنیدا جارێكی دیكه نه‌یانكاته ئامانج.
تره‌مپ له پۆستێكدا له پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" نووسیویه‌تی: "ئه‌م به‌ڵێنه دوای هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل هات" و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "تاران هه‌وڵی ده‌دا به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زاڵ‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه كه "ئه‌وه‌ی رووده‌دات، یه‌كه‌م شكستی ئێرانه له چه‌ند سه‌ده‌یه‌كدا له به‌رامبه‌ر وڵاتانی دراوسێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ده‌ربڕیوم كه رۆڵم هه‌بووه له لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی تاران‌دا".
ترامپ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "ئێران چیتر باڵاده‌ست نییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و بووه‌ته دۆڕاو له ناوچه‌كه‌دا"، پێشبینیش ده‌كات ئه‌م دۆخه بۆ چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ر تاران سیاسه‌ته‌كانی نه‌گۆڕێت.
تره‌مپ دووپاتیكرده‌وه كه "ئێران گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا و بۆ ده‌یان ساڵ به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو خۆی راده‌ست ده‌كات یان به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه به ته‌واوی ده‌ڕوخێت. ئه‌مڕۆ ئێران زۆر به توندی لێی ده‌درێت".
راشیگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ئێران له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مریكا تاوتووێی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی زیاده ده‌كات دژ به ئامانج و ئه‌و ناوچانه‌ی تا ئێستا نه‌كراونه‌ته ئامانج.
PM:05:30:07/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت