مه‌سعود پزیشكیان: ته‌سلیمبوونی بێ مه‌رجی ئێمه، خه‌ونه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی كۆماری ئێران داوای لێبووردن له وڵاتانی دراوسێ ده‌كات و رایگه‌یاند كه دوژمنایه‌تییان نییه له‌گه‌ڵیاندا، ده‌شڵێت: "بڕیارماندا ئیتر هێرش نه‌كه‌ینه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و ته‌سلیم بوونی بێ مه‌رجی ئێمه، خه‌ونه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران په‌یامێكی ڤیدیۆی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*ئیسرائیل و ئه‌مریكا به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هیچ یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ر شوێنێكیان بوێت بۆردومانی ده‌كه‌ن.
*ئێمه مه‌به‌ستی ده‌ستدرێژیمان بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ نییه، وه‌ك چۆن چه‌ندین جار وتوومانه ئه‌وان برای ئێمه‌ن.
*ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازیزانه له ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌ك و ئاشتی و ئارامی بهێنینه دی.
*له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی كاتی ڕێبه‌رایه‌تی، به هێزه چه‌كداره‌كان راگه‌یه‌ندراوه كه له‌مه‌ودوا نابێت هێرش بكه‌نه سه‌ر و وڵاتانی دراوسێ یان موشه‌كیان تێبگرن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه‌وه بیه‌وێت هێرشمان بكرێته سه‌ر.
*ده‌بێت ئه‌مه به‌شێوازی دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك به شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
*هیوادارم هه‌موو ئه‌و جیاوازی و نیگه‌رانی و دڵساردییانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئێرانی له‌یه‌كترمان هه‌یه، ئه‌مڕۆ هه‌موویان وه‌لا بنێین.
*هه‌موو ده‌بێت ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌ك و به هێزه‌وه به‌رگری له ئاو و خاك و نیشتمانی خۆمان بكه‌ین و تا كۆتا هه‌ناسه وه‌ستاوین تا ئێرانی خۆمان به سه‌ربه‌رزی له‌و قه‌یرانه‌ی كه هه‌یه رزگاربكه‌ین.
*ته‌سلیم بوونی بێ مه‌رجی ئێمه، خه‌ونێكه ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیبه‌نه ناو گۆڕ.
*ئه‌وه‌ی ئێمه پابه‌ندین پێوه‌ی، یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، چوارچێوه مرۆییه‌كانه.
*ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه باسی ده‌كه‌ین، ده‌بێت ئه‌وانیش پابه‌ند بن پێوه‌ی و بۆیان نییه ماف و ئازادی هه‌موو وڵاتان و ئێرانی ئێمه، پشتگوێی بخه‌ن.
AM:11:19:07/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت