تۆم هارب: ره‌زا په‌هله‌وی بژارده‌ی راسته‌وخۆ نابێت بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ئێران
وێستگه‌نیوز -
تۆم هارب، ئه‌ندامی پارتی كۆماری ئه‌مریكا و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ دیموكراسی، دوێنێ هه‌ینی،6ی ئازاری 2026، به‌دووری زانی ره‌زا په‌هله‌وی كوڕی شای پێشووی ئێران، له قۆناغی داهاتوودا، ئیداره‌ی ده‌سه‌ڵات له ئێران بگرێته ده‌ست.
هارب له لێدوانێكیدا بۆ "به‌غداد ئه‌لیوم" راگه‌یاندووه: "ره‌زا په‌هله‌وی باشه، به‌ڵام بژارده‌ی راسته‌وخۆ نییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له ئێران و له‌وانه‌یه به‌شێك بێت له ئیداره‌كه‌ی نه‌ك سه‌رۆك".
ڕه‌زا په‌هله‌وی كوڕی دوایین شای ئێران، دوای راگه‌یاندنی كۆچی دوایی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وه‌ك یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ركه‌وت. ناوبراو له لێدوان و هه‌ڵوێسته گشتییهكانیدا، دیدگای خۆی بۆ دیمه‌نی سیاسی له ئێران و ئه‌گه‌ری رۆڵی خۆی، له قۆناغی داهاتوودا ده‌ربڕیووه.
په‌هله‌وی داوای ده‌ستپێكردنی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له ئێران ده‌كات و روونی كرده‌وه پێشنیار ده‌كات پۆستێكی سه‌ركردایه‌تی هه‌بێت، بۆ گواستنه‌وه‌ی وڵات به‌ره‌و راپرسییه‌كی ده‌ستوری، پاشان ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد به چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، دواتر پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تییه‌كی شه‌رعی له‌لایه‌ن گه‌لی ئێرانه‌وه، حكومه‌تی ئینتیقالی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی به "ته‌سلیمبوونی بێ مه‌رج" وه‌سفی كرد، سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ بۆ ئێران هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد سه‌ركرده‌ی داهاتوو "مه‌زن و قبوڵكراو" ده‌بێت.
هه‌روه‌ها تره‌مپ ده‌ڵێت: "دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زن و قبوڵكراو، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه‌كانمان كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئێران له لێواری داڕمان رزگار بكه‌ین و له رووی ئابورییه‌وه به‌هێزی بكه‌ین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌ی داهاتوو بۆ ئێران ئاسان ده‌بێت، دروست وه‌ك چۆن له ڤه‌نزوێلادا روویدا".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند "ناڕه‌زایه‌تی نییه به‌رامبه‌ر به هه‌بوونی رابه‌رێكی ئایینی له ئێران، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ده‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل بكات".
AM:10:04:07/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت