وه‌زیری به‌رگری سعودیه هۆشداری ده‌داته ئێران
شازاده خالید بن سه‌لمان وه‌زیری به‌رگری سعودیه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه شازاده خالید بن سه‌لمان وه‌زیری به‌رگری سعودیه داوای له ئێران كرد كه "حیكمه‌ت و دووركه‌وتنه‌وه له حیساباتی هه‌ڵه" به‌كاربهێنێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تاران هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆ سه‌ر شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ستپێكرد.
وه‌زیری به‌رگری سعودیه دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موشیر عاسم مونیر فه‌رمانده‌ی سوپای پاكستان له ڕێگه‌ی ئێكسه‌وه وتی: "له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی هاوبه‌شی به‌رگری ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات باسمان له هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر شانشینی سعودیه و رێگاكانی راگرتنی ئه‌و هێرشانه كرد كه خزمه‌ت به ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ناكه‌ن. هیوادارین لایه‌نی ئێرانی حیكمه‌ت و عه‌قڵ بكاته كاری له پێشینه‌ی و دووربكه‌وێته‌وه له هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵه".
هێرشی مووشه‌كی
پێشتر سعودیه رایگه‌یاند كه رێگری له مووشه‌كێكی بالیستی ئێرانی كرد كه به‌ره‌و بنكه‌ی ئاسمانی شازاده سوڵتان هه‌ڵدرابوو و ته‌قاندیه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه چوار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه به‌ره‌و كێڵگه‌ی نه‌وتی شه‌یبه ده‌ڕۆیشتن، له (روبع ئه‌لخالی) رێگرییان لێكرا و له‌ناوبراون.
راشیگه‌یاند كه هاوكات رێگری له فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان كردووه له رۆژهه‌ڵاتی ریاز و ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
AM:09:39:07/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت