نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ هەینی، 6-3-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات پێگەیشت، هەردوولا دوایین ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و "لێکەوتە مەترسیدارەکانی شەڕ" تاوتوێکرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەردوولا "نیگەرانیی قووڵیان بەرامبەر بە پەرەسەندنی شه‌ڕ دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری له‌ ناوچەکەدا".

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و برەودان بە هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا گفتوگۆیان لەسەر کرا. هەردوولا داکۆکییان لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوانیان کردەوە. ئەمە بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی "سوپاسی هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى ئیماراتی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد و هیوای ئارامى و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ گەل و دەوڵەتی ئیمارات خواست".


PM:05:29:06/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو