سەرۆکوەزیرانی لوبنان: وەڵاتەکەمان پەڵکێشی جەنگێکی وێرانکەو بۆتەوە کە خۆی هەڵینەبژرادووە
وێستگەنیوز_
نەواف سەلام،
سەرۆکوەزیرانی لوبنان، رۆژی هەینی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتان
رایگەیاند، بەهۆی ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ و هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل، لوبنان
رووبەڕووی دۆخێکی مرۆیی و سیاسی بێوێنە بووەتەوە.
وتیشی:
"ئەوانەی ناچار کراون ماڵەکانیان جێبهێڵن، بەرپرسیار نین لەم مەینەتییە،
ئەوان قوربانی جەنگی ئیسرائیلن."
بەگوێرەی دوایین
زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان و حکومەتی ئەو وڵاتە، لە رۆژی
دووشەممەوە تاوەکو ئێستا 123 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون، تەنیا لە
هێرشێکی رۆژی هەینیدا بۆ سەر باڵەخانەیەک لە شاری سەیدا، 5 کەس کوژران و 7ی دیکەش
بریندار بوون.
زیاتر لە 95
هەزار کەس لە پەناگە فەرمییەکان نیشتەجێ کراون، لە کاتێکدا مەزەندە دەکرێت لەنێوان
600 بۆ 800 هەزار کەس لە گەڕەکەکانی باشووری بەیرووت ئاوارە بووبن.
PM:04:47:06/03/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت