پۆلیسی بەریتانیا چوار سیخوڕی دەستگیرکرد


وێستگەنیوز_

رۆژی هەینی 6-3-2026 پۆلیسی بەریتانیا ئاشکرای کرد، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، تیمی دژە تیرۆر لە هەڵمەتێکدا بۆ سەر چەند ناونیشانێک لە ناوچەکانی "بارنێت" لە باکووری لەندەن و "واتفۆرد"، چوار سیخوڕیان دەستگیر کردووە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی پۆلیسیی بەڕیتانیا، ئەو کەسانە تۆمەتبارن بەوەی هاوکاریی دەزگایەکی هەواڵگریی بیانییان کردووە و "چاودێریی" چەند شوێن و کەسایەتییەکیان کردووە کە پەیوەندییان بە کۆمەڵگەی جووەکانەوە هەیە لە لەندەن.

سەبارەت بە ناسنامەی دەستگیرکراوەکان، پۆلیس ئاماژەی بەوە کردووە، یەکێکیان ئێرانییە و سێ کەسەکەی دیکە هەڵگری وەڵاتینامەی بەریتانی و ئێرانین.

هەر لە چوارچێوەی ئەم دۆسیەیەدا، شەش کەسی دیکەش بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی تاوانباران" لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.


PM:04:29:06/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو