وته‌بێژی سوپای پاسداران: ئاماده‌ين بۆ ئه‌نجامدانی شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی سوپای پاسداران رایگه‌یاند كه ئاماده‌ن بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن، هاوكات هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت: "به‌مزووانه چه‌كه نوێیه‌كانمان ده‌بینن".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌مید عه‌لی نائینی وته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه:
*له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی زایۆنیستی-ئه‌مریكی به‌م زووانه كۆمه‌ڵێك داهێنان و چه‌كی نوێی سه‌ربازی ئێران ده‌چنه خزمه‌ته‌وه.
*هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ته‌یار و ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
* هه‌ر هێرشێك به گورزی ئازاربه‌خش وه‌ڵامده‌درێته‌وه.
*ئه‌م چه‌ك و ده‌ستپێشخه‌رییه سه‌ربازییه نوێیانه هێشتا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كارنه‌هێنراون.
*هه‌نگاوێكی گرنگن بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی به‌رگریی ئێران و ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ستراتیژی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك.
AM:11:47:06/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت