تره‌مپ: هه‌ندێك كه‌سی باشمان هه‌یه بۆ سه‌ركردایه‌تی ئێران و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م شه‌ڕه‌دا نه‌كوژرێن
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێی وایه ناردنی هێزی زه‌مینی بۆ ئێران، "كات به‌فیڕۆدانه".
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوز، پاساوی بۆ بۆچوونه‌كه‌ی هێنایه‌وه و وتی: "ئێرانییه‌كان هه‌موو شتێكیان له‌ده‌ست داوه. هێزی ده‌ریایی خۆیان له‌ده‌ستداوه. هه‌موو ئه‌وه‌یان له‌ده‌ستداوه كه ده‌كرێت له‌ده‌ستی بده‌ن".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه باسی له‌وه‌كردبوو ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی ئه‌مریكا "كاره‌ساتبار ده‌بێت بۆ ئه‌وان"، تره‌مپ وتی: "ئه‌و جۆره لێدوانانه بێ كه‌ڵكن".
ڕۆژی پێنجشه‌ممه عه‌راقچی به كه‌ناڵی ئێن بی سی راگه‌یاند كه ئێران "ئاماده‌یه بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان، له‌نێویاندا ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی: "چاوه‌ڕێی ئه‌وان ده‌كه‌ین، دڵنیاین كه ده‌توانین رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه و بۆ ئه‌وان كاره‌ساتبار ده‌بێت".
تره‌مپ به ئێن بی سی نیوزیشی وت كه "ده‌مانه‌وێت بچینه ناوه‌وه و هه‌موو شتێك پاكبكه‌ینه‌وه" له كاتێكدا وڵاته‌كه سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا روونیكرده‌وه كه "ئێمه كه‌سێكمان ناوێت كه 10 ساڵ له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا به‌سه‌ر ببات، سه‌ركرده‌یه‌كی باشمان ده‌وێت، هه‌ندێك كه‌سمان هه‌یه كه پێموایه كارێكی باش ئه‌نجام ده‌دات".
ترامپ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خسته‌ڕوو كه ئاماژه‌ی پێده‌كات، به‌ڵام رایگه‌یاند كه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی له‌و شه‌ڕه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نه‌كوژرێن كه رۆژی شه‌ممه ده‌ستیپێكرد.
AM:10:01:06/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت