ده‌ریاوانه ئێرانییه‌كان دوای نقوومبوونی كه‌شتییه‌كه‌یان له نه‌خۆشخانه‌ی سیریلانكا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و ته‌ندروستیان باشه
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 5ی ئازاری 2026، دەسەڵاتدارانی سریلانکا ڕایگەیاند، ئەو دەریاوانە ئێرانیانەی کە لە هێرشی ژێردەریایی ئەمریکی لە زەریای هیندی ڕزگاریان بووە، لە نەخۆشخانەیەکی شاری گالی کەنار دەریاکان، چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و ته‌ندروستیان باشه.ئەمە دوای ڕۆژێک دێت لە کوژرانی لانی کەم ٨٧ ده‌ریاوانی ئێرانی لە هێرشەکەدا.
دەسەڵاتدارانی نەخۆشخانەی نیشتمانی گالێ و سەرچاوە دەریاییەکان ڕایانگەیاند، تیمەکانی فریاگوزاری سەربازی، دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوار شه‌ممه، بههانانی ئه‌و داواكارییه‌وه چوون كه له كه‌شتی ئایرس دینا پێیانگهیشتبوو، 87 ته‌رمیان هێناوه‌ته‌وه.
دەسەڵاتدارانی سیریلانكا ڕایگەیاند پرۆسه‌ی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ نزیکەی ٦٠ کەسی دیكه به‌رده‌وامه كه لەناو کەشتییەکەدا بوون و تا ئێستا بێسەروشوێنن، پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌رده‌وام بووه.
ئه‌م هێرشه، بەشێوەیەکی بەرچاو، مەودای ململانێکان فراوانتر دەکات و لە ئۆقیانوسی هیندی روویداوه كه سەدان کیلۆمەتر لە کەنداوەوە دوورە.
شوێنی روودانی هێرشكه، زۆر دووره له‌و شوێنانه‌ی كه هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، لێیه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئێران و تارانیش بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌داته‌وه.
پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە پنتاگۆن ده‌ڵێت: "ژێردەریایییەکی ئەمریکی، کەشتییەکی جەنگی ئێرانی نوقم کرد کە پێیوابوو لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا سەلامەت ده‌بێت. كه‌چی له‌به‌ری ئه‌وه، به هۆی موشه‌كێكی ئه‌مریكییه‌وه نوقم بوو، مردنێكی له‌سه‌رخۆ".
PM:10:44:05/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت