ئه‌فغانستان له نێوان 181 وڵات‌دا له پێوەرهكانی ژن و ئاشتی و ئاسایش له ریزبه‌ندی دواهه‌مین وڵات دێت
وێستگەنیوز-
ئەفغانستان لە نێوان 181 وڵاتی جیهاندا، سه‌باره‌ت به پێوه‌ره‌كانی "ژن، ئاشتی و ئاسایش" پله‌ی دواهه‌مین وڵاتی وه‌رگرتووه، ئه‌م پێوه‌ره لەلایەن پەیمانگای جۆرج تاونەوە بڵاوکراوەتەوە.
بەمەش ئەفغانستان، ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌كردنی ژنان له‌و وڵاته‌دا، به خراپترین وڵاتی جیهان داده‌نرێت. لە کاتێکدا دانیمارک لە سەرەوەی لیستەکەدا هاتووە و به باشترین وڵات دانراوە لە ڕووی مامه‌ڵه و سیاسەتە پەیوەندیدارەکانی تایبه‌ت به ژنانه‌وه.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە نێوان ئەو دە وڵاتەی کەمترین پلەیان هەیە و ئه‌فغانستان یه‌كێكه له‌وانه، له هه‌ر پێنج ژنێك، یه‌كێكیان له‌لایه‌ن هاوسه‌ری ژیانییه‌وه، تووشی توندوتیژی بووه‌ته‌وه.
هەروەها وڵاتانی وەک باشوری سوودان، کۆماری كۆنگۆی دیموکرات، سوریا، ئەفریقای ناوه‌ڕاست و یەمەن، لەم پێوەرەدا پلەیان باشتر بووە لە ئەفغانستان.
ئەم پێوەرە، پشت بە شیکردنەوەی داتا‌کان دەبەستێت، بە گوێره‌ی13 ستاندار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ژنان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا و ده‌ركه‌وتووه له‌م وڵاتانه‌دا، زیاد له نیوه‌ی ژنان، وتوویانه له كۆمه‌ڵگاكانی خۆیان، هه‌ست به ئه‌من و سه‌لامه‌تی و ئاسایش ناكه‌ن.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، له هه‌ر چوار ژن، سێ ژنیان له‌و شوێنانه ده‌ژین نزیكه له ناوچه‌كانی شه‌ڕ و ململانێ چه‌كدارییه‌كان. ئه‌مه له کاتێکدایه، داتاکانی ئەم دواییە، دەریدەخەن کە نزیکەی یەک لە هەر شەش کەس لە جیهاندا، کاریگەری شەڕیان لەسەرە.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی تۆمار كردووه، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ململانێكان و كاری تووندوتیژی، تابێت مافه‌كانی ژنان له پاشه‌كشه‌دایه. لە ساڵی ٢٠٢٤دا، زیاتر لە ٦٧٦ ملیۆن ژن لە سەرانسەری جیهاندا، لە نزیک ناوچه‌كانی شه‌ڕ و ململانێكدان دەژیان، ئه‌م ژماره‌یه، بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٠، بە ڕێژەی ٧٤% زیادیکردووە و ئه‌مه‌ش بەرزترین ژمارە و ڕێژەیە کە تا ئێستا تۆمارکراوە.
ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە ده‌كاته‌وه شەڕ و ملاملانێ چەکدارییەکان، بەشێوەیەکی زۆر کاریگەریان لەسەر ژنان و گروپە هەرە لاوازەکان هەیە، دۆخەکە به جۆرێكه، بەهۆی پەرەسەندنی توندوتیژییه‌كانه‌وه، تا بێت مافه‌كانی ژنان له پاشه‌كشه‌دایه.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، له‌و ده وڵاته‌دا كه ئهفغانیتانیش یه‌كێكه له‌وان، له هه‌ر 100 هه‌زار له‌دایكبوونی منداڵ، 226 دایك گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كه تێكڕای ئاستی جیهانی تێده‌په‌ڕێنێت.
PM:10:06:05/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت