عەباس عێراقچی بۆ ترەمپ: پلانی یەکەمت شکستی هێنا و پلانی دووەمیشت شکستێکی گەورە دەهێنێت
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین پەیامێکی نوێ ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکی ئەمریکا کردووە و نووسیویەتی، "پلانی یەکەمت شکستی هێنا و پلانی دووەمیشت شکستێکی گەورە دەهێنێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو پێشکەوتنە بەرچاوانەی لە دانوستانەکاندا بەدەستهاتبوون، گرووپەکەی ئەمریکا لێڵیان کرد و شاردیانەوە".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، عێراقچی دەڵێت، "دەستپێکی ئیسرائیل هەمیشە بە مانای کۆتایی ئەمریکا دێت".
PM:09:20:05/03/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت