ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه له جێنشینی خامنه‌یی ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له جێنشینی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران كرد كه رۆژی شه‌ممه له هێرشێكدا بۆ سه‌ر تاران كوژرا.
"ئیسرائیل كاتز" وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌وباره‌وه وتی: "هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك له‌لایه‌ن رێژیمی تیرۆری ئێرانه‌وه راسپێردرا بۆ به‌رده‌وامبوون له سه‌ركردایه‌تیكردنی به‌رنامه‌ی له‌ناوبردنی ئیسرائیل و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌مریكا و جیهانی ئازاد و وڵاتانی ناوچه‌كه و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی ئێران، ده‌بێته ئامانجێكی روون بۆ له‌ناوبردن".
كاتز له پلاتفۆرمی ئێكس نووسی: "به‌لامانه‌وه گرنگ نییه ئه‌و كێیه و له كوێ خۆی ده‌شارێته‌وه".
وتیشی: "من و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سوپامان راسپاردووه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌كاری بكات و هه‌نگاو بنێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو له ئامانجه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی (نه‌ڕه‌ی شێر)" ئه‌و ناوه‌ی ئیسرائیل بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی بۆسه‌ر ئێران دیاریكردووه.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل باسی له‌وه‌شكردووه كه "به هێزێكی ته‌واوه‌وه، ده‌ست له ده‌ست له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌مریكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ له‌ناوبردنی تواناكانی رژێم و ڕه‌خساندنی زه‌مینه بۆ گه‌لی ئێران و بۆ رووخاندن رژێمه‌كه‌یان و گۆڕینی".
عه‌لی خامنه‌یی له‌سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌دژی ئێران ده‌ستیان پێكرد، كوژرا.
دواتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه "خراپترین شت كه به‌سه‌ر ئێران‌دا بێت، هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌یه‌كی خراپه وه‌ك خامنه‌یی".
AM:09:56:04/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت