نامه‌ی نوێی تره‌مپ به‌غداد ده‌هه‌ژێنێت و مالیكی به‌م نزیكانه ده‌كشێته‌وه
وێستگەنیوز-
سەرچاوە سیاسییە باڵاکانی عێراق، بە پێگه‌ی "ئەلحوره"یان ڕاگەیاندووە، لەم دواییانەدا، پەیامێکی "نوێ و زۆر جدیی" ئەمریکا، گەیشتووەتە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، سەبارەت بە پێکهێنانی نۆیه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق لە ساڵی 2003ەوە، ئەمەش وڵات دەخاتە بەردەم قۆناغێکی گرینگی فشاری سیاسی و دیپلۆماسی.
سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاند له چه‌ند رۆژی رابردوودا، په‌یامه دووباره‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌غداد، تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر دوو پرسی سه‌ره‌كی، پێكهێنانی حكومه‌ت و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، ئه‌و په‌یامانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق، ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێكردن و راگه‌یاندنیان ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه.
په‌یامه‌كان له هه‌مان كاتدا، باس له‌وه ده‌كه‌ن عێراق ده‌توانێت خۆی له‌م سزایانه به‌دوور بگرێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی كۆتاییهێنان به دۆسێی پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ، به مه‌رجێك نوری مالیكی بۆ ئه‌م پۆسته كاندید نه‌كرێت.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نزیکە لە ڕاگەیاندنی کشانەوەی لە کێبڕکێی سەرۆک وەزیران، دوای ئەوەی د‌رکی بەوە کردووە مانه‌وه‌ی هەڵوێستەکەی، لەژێر فشاری ئەمریکا و ڕەتکردنەوەی بەشێک لە هێزە شیعەکان، بۆ پشتیوانیکردن لێی، ئیتر هیچ سودێكی نییه.
بەڵام مالیکی بێ گرنتی ده‌ستكه‌وتی سیاسی، بڕیاری کشانەوەی نەداوە و مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌یه، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كاندید ده‌كرێت، پێویسته مالیكی به شیاوی بزانێت. ئه‌م مه‌رجه، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، پێی رازی نه‌بوون و ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان بۆ كۆتایهێنان به‌م داخستنه سیاسییه‌ی ئێستا، ده‌بێت سه‌ره‌تا كشانه‌وه‌كه به بێ مه‌رج رووبدات.
سەرچاوەکان باس له‌وه ده‌كه‌ن، کۆبوونەوەی پێشبینیکراوی چوارچێوەی هەماهەنگی،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، 3ی ئازاری 2026، لە ناوچەی سەوزی بەغدا، بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ڕێڕەوی پێکهێنانی حکومەت دیاری دەکات، لە کاتێکدا هاوسەنگی نێوان فشارەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندیی هێزە ناوخۆییەکانی شیعە، وەک خاڵێکی هەستیار ده‌مێنێته‌وه.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، ره‌نگه لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، مالیكی بڕیاری كۆتایی بدات. ئەمەش وادەکات چوارچێوەی هەماهەنگی هەنگاو بنێت بۆ چارەسەرێکی سیاسی و له‌وانه‌یه عێراق له سزاكان رزگار بكات و ڕێگە خۆش بکات بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و كۆتایهێنان به‌و بنبه‌سته‌ی لە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی 2025ەوە، هاتووه‌ته ئاراوه.
PM:09:21:03/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت