دۆناڵد ترەمپ: ئێران هێرشی دەکردە سەر ئێمە ئەگەر ئێمە هێرشمان نەکردایەتە سەریان


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل ناچاری نەکردووە هێرش بکاتە سەر ئێران، ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ سەرکردەکانی تری ئێران کرانە ئامانج.


ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئیسرائیل ناچاری نەکردم هێرش بکەمە سەر ئێران، پێچەوانەکەی راست".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئێران هێرشی دەکردە سەر ئێمە ئەگەر ئێمە هێرشمان نەکردایەتە سەریان، هێزی دەریایی سیستمە رادارییەکانی ئێرانمان لەناوبردووە".

ترەمپ وتی، "ئێران وڵاتانی بێلایەن و دراوسێ دەکاتە ئامانج، هەروەها ئێران هێرش دەکاتە سەر ئەو وڵاتانەی کە هیچ پەیوەندییەکیان بەو شتانە نییە کە روودەدەن و لە ئامانجە مەدەنییەکان دەدات"، وتیشی، "ئەمڕۆ سەرکردەکانی تری ئێران کرانە ئامانج".

سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، "وڵاتانی ئەوروپی هاوکارمان بوون لە ئێران، ئەڵمانیاش بەشداری زۆری کردووە".

باسی لەوەشکرد، "دوای ئەوەی ئیسپانیا رێگری لە ئەمریکا کرد لە بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ دەپچڕێنین".

دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند، "رژێمی ئێران دەوڵەتێکی شەیتانییە و 35 هەزار هاوڵاتیی خۆی کوشتووە".

جەختی لەوە کردەوە کە بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا مەحاڵە ئەگەر رێگە بە ئێران بدرێت بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمی و موشەکییەکانی.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا ترەمپ رەخنەی تووندی لە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا گرت و ئاماژەی بەوەدا، "ئۆباما دوو فڕۆکەی پڕ لە پارەی کاشی بۆ ئێران نارد. هەروەها ئەگەر ئەو رێککەوتنە ئەتۆمییەی ئۆبامام لەگەڵ ئێران هەڵنەوەشاندایەتەوە، ئەوا سێ ساڵ پێش ئێستا ئێران دەبووە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و بەکاریان دەهێنا".


PM:08:22:03/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو