عەباس عراقچی: بەرپرسیارێتی خوێنی ئەمریکییەکان لە ئەستۆی ئیسرائیلدایە
وێستگەنیوز_
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بڵاویکردوەتەوە، لێدوانی نوێی مارکۆ رۆبیۆ، کە دانی بەوەداناوە، لای هەمووان ئاشکرایە، ئەویش ئەوەیە ئەمریکا بە ویستی خۆی و بۆ پشتگیری ئیسرائیل هاتوەتە ناو شەڕەکەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران نوسیویەتی، ئەم هاتنە ناوشەڕەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، هیچ هەڕەشەیەکی ئێران بۆ سەر ئەمریکا لە ئارادا نییە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، بەرپرسیارێتی رشتنی خوێنی ئەمریکییەکان و ئێرانییەکانی لە ئەستۆی ئەو لایەنانەدایە، کە دروشمی (سەرەتا ئیسرائیل) بەرز دەکەنەوە.
AM:08:05:03/03/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت