ویتکۆف بۆ ئێران: پێویستە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 10 ساڵ رابگرن


وێستگەنیوز_

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە کەناڵی فۆکس نیوزی راگەیاند، کە ئێرانییەکان لە سەرەتای گفتوگۆکاندا سوربون لەسەر پیتاندنی تەواوەتی یۆرانیۆم و ئەم داواکارییە لەلایەن ئەمریکاوە رەتکرایەوە
.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، بە وەفدی ئێرانیان وتوە، کە سەرۆک ترەمپ پێیوایە واشنتۆن مافی ئەوەی هەیە تاران بە تەواوی لەو هەنگاوە رابگرێت.

ویتکۆف ئەوەشی خستەوەتەڕوو، کە ئێرانییەکان پێشنیازێکی ئەمریکایان بۆ راگرتنی پیتاندن بۆ ماوەی 10ساڵ لە بەرانبەر دابینکردنی تێچوی سووتەمەنییەکەدا بە توندی رەتکردووەتەوە.

ناوبراو دەشڵێت؛ ئەم رەتکردنەوەیە وای کرد ئەوان بگەنە ئەو بڕوایەی، کە ئامانجی تاران لە پیتاندن تەنها بۆ مەبەستی سەربازی و پڕچەککردنە.

ویتکۆف، ئەوەشی بۆ فۆکس نیوز، ئاشکراکردوە، کە لایەنی ئێرانی لە گفتوگۆکاندا بە راشکاوانە وتویانە، کە خاوەنی 460 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراون بە رێژەی 60%.

ویتکۆف وتویەتی؛ ئەو رێژە زۆرە و مەترسیدارە و بەسە بۆ دروستکردنی 11 بۆمبی ئەتۆمی


AM:07:56:03/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت