لوبنان چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵای قه‌ده‌غه كرد
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نه‌واف سه‌لام، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستبه‌جێی سه‌رجه‌م چالاكییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵای لوبنانی راگه‌یاند و رۆڵی حزبوڵای له كایه‌ی سیاسی‌دا قه‌تیس كرد.
نه‌واف سه‌لام، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "هه‌موو چالاكییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵا نایاسایین، داواش ده‌كه‌ین چه‌كه‌كانی خۆی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی لوبنان بكات".
وتیشی: "حكومه‌ت دووپاتی ده‌كاته‌وه كه بڕیاری شه‌ڕ و ئاشتی ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدایه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان راشیگه‌یاند: "داوا له فه‌رمانده‌یی سوپا ده‌كه‌ین به‌توندی ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه بكات كه مانگی ڕابردوو پێشكه‌شی كابینه‌ی حكومه‌ت كرا، به تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی تایبه‌ته به‌وه‌ی چه‌ك له باكووری ڕووباری لیتانی له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و هه‌موو ئامرازه پێویسته‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه به‌كاربهێنێت".
نه‌واف سه‌لام ڕاشیگه‌یاند: حكومه‌ت داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و سه‌ربازییه‌كان ده‌كات، ڕێوشوێنی خێرا بگرنه‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێنماییانه، ڕێگری له هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی، یان هه‌ڵدانی مووشه‌ك یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له خاكی لوبنانه‌وه بگرن و هه‌ر سه‌رپێچیكارێك ده‌ستگیر بكرێت.
PM:08:12:02/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت