وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا: جه‌نگمان له‌گه‌ڵ ئێران بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی نییه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌پێی مه‌رجه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كۆتایی به ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له ئێران ده‌هێنن، ده‌شڵێت: "هێزەکانی ئێران لەناو دەبەین".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پیت هێگسێت وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له پنتاگۆن رایگه‌یاند كه:
* جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ك "جه‌نگ له‌گه‌ڵ عێراق نییه"، به‌ڵام "جه‌نگێكی بێكۆتایی نییه.
*ئه‌مریكا به پێی بنه‌ماكانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه به‌ڕێوه ده‌بات و كۆتایی پێده‌هێنێت.
*ئه‌مه جه‌نگی گۆڕینی رژێم نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت، به‌ڵام رژێم گۆڕاوه.
*جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران به ئامانجی چه‌سپاندنی دیموكراسی نییه.
*ئه‌ركی ئه‌مریكا له ئێران بریتییه له له‌ناوبردنی مووشه‌ك و هێزی ده‌ریایی وڵاته‌كه و ڕێگریكردن له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.
*له ئۆپه‌راسیۆن دژی ئێران زیانی گیانی ده‌بێت.
PM:04:55:02/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت