عەلی لاریجانی: ئێران بۆ شەڕێکی درێژ ئامدەیە بە پێچەوانەی ئەمریکا


وێستگەنیوز_

عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس پەیامێکی تووندی بڵاوکردۆتەوە تێیدا دەڵێت، "دوژمن پەشیمان دەکەینەوە لەو هەڵەیەی بەرامبەر ئێران کردی و بۆ شەڕێکی درێژ ئامادەین."

راشیگەیاند، هەروەک چۆن لە 300 ساڵی ڕابردوودا ئێران هیچ شەڕێکی دەستپێشخەری نەکردووە و هێزە چەکدارە ئازاکانمان جگە لە بەرگری هێرشیان نەکردووە، ئێمە بەبڕیارانە بەرگری لە خۆمان و شارستانیەتی شەش هەزار ساڵەمان دەکەین بەبێ گوێدانە تێچوون و وا لە دوژمنان دەکەین کە پەشیمان بن لە حیساباتی هەڵەکانیان.

لە کۆتایشدا وتی، ئێران بۆ شەڕێکی درێژخایەن ئامادەیە. بە پێچەوانەی ئەمریکاوە.


PM:04:07:02/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت