كوێت بە هەڵە سێ فڕۆكەی ئێف-15ی خستۆتە خوارەوە


وێستگەنیوز_ 

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاشکرای کرد کە سێ فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی لە جۆری ئێف-15 بە هەڵە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی کوێتەوە خراونەتە خوارەوە، بەڵام سەرجەم فڕۆکەوانەکان سەلامەتن.

لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند کە کاتژمێر11:03ی شەوی 1ی ئازار (بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا)، سێ فڕۆکەی جەنگی لە جۆری (F-15E Strike Eagle) کە بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنەکان، لە ئاسمانی کوێتەوە بە هەڵە خراونەتە خوارەوە. 

سێنتکۆم روونیکردووەتەوە کە لە کاتی پێکدادانی تونددا، کە هێرشی فڕۆکە، موشەکی بالیستی و درۆنەکانی ئێرانی تێدابووە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی کوێت بە هەڵە ئەو سێ فڕۆکە ئەمریکییەی کردووەتە ئامانج


PM:02:39:02/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت