تره‌مپ: 9 كه‌شتیی جه‌نگیی ئێرانمان تێكشكاندووه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان 9 كه‌شتیی جه‌نگیی ئێرانیان تێكشكاندووه و نوقمیان كردوون كه هه‌ندێكیان گه‌وره و گرنگن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تروس سۆشیاڵ نووسی: "تازه پێیان راگه‌یاندم كه 9 كه‌شتیی جه‌نگیی ئێرانمان تێكشكاندووه و نوقممان كردوون، كه هه‌ندێكیان تا راده‌یه‌ك گه‌وره و گرنگن".
تره‌مپ ده‌ڵێت "به‌دوای ئه‌وانی تریشدا ده‌چین، ئه‌وانیش به‌م زووانه له بنی ده‌ریادا ده‌بن".
راشیگه‌یاند كه"له هێرشێكی تری جیاوازدا، تا راده‌یه‌كی زۆر بنكه و باره‌گای سه‌ره‌كیی هێزی ده‌ریایی ئێرانمان تێكشكاندووه. بێجگه له‌وه، هێزی ده‌ریاییان زۆر باشه".
PM:09:30:01/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت