بنیامین ناتانیاهۆ: هاوئاهەنگیی ئێستامان لەگەڵ ئەمریکا، رێگەم دەدات ئەوە بکەم کە 40 ساڵە بەنیازم بیکەم
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی ئازاری 2026 بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له په‌یامێكدا رایگه‌یاند:
*كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل و به‌رپرسی مۆساد كۆتایی هات.
*رێنماییم دا بۆ درێژه‌دان به جه‌نگه‌كه.
*دوێنێ خامنه‌یی دیكتاتۆرمان له‌ناوبرد. هاوكات ده‌یان سه‌ركرده‌ی رژێمی سهركوتكهرمان كوشت.
*له ئێستادا هێزه‌كانمان به هێزی زیاده‌وه ناوجه‌رگه‌ی تاران بۆردوومان ده‌كه‌ن و له ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌مه زیاتر ده‌بێت.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م رۆژانه به‌ئازارن. دوێنێ له ته‌لئه‌بیب و ئێستا له بێت شه‌میش، كه‌سی ئازیزمان له‌ده‌ست دا. دڵم له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیانه. هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.
*ئێمه له ناوه‌ڕاستی شهڕێكداین هه‌موو هێزه‌كانی سوپای به‌رگری به‌شێوه‌یه‌كی بێ وێنه بۆ ئاماده‌ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆمان و داهاتوومان مسۆگه‌ر بكه‌ین.
*بۆ ئه‌م شه‌ڕه پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هاوڕێم دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سوپای ئه‌مریكا ده‌هێنین.
*ئه‌م پێكه‌وه‌كاركردنی هێزانه ئه‌و توانایه‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت تا ئه‌و كاره بكه‌ین كه 40 ساڵه چاوه‌ڕێی بووم - بۆ ئه‌وه‌ی گورزێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له سیسته‌می تیرۆریستی بده‌ین. به‌ڵێنم دا و واش ده‌كه‌ین.
PM:09:12:01/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت