عومان: عه‌راقچی كراوه‌یی ئێران بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی جددی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان دووپاتده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هاوتا عومانییه‌كه‌ی دڵنیاكرده‌وه كه تاران كراوه‌یه بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی جددی كه ببێته‌هۆی راگرتنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عومان بڵاویكرده‌وه كه به‌در ئه‌لبوسه‌عیدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن عه‌باس عه‌راقچی هاوتا ئێرانییه‌كه‌یه‌وه پێگه‌یشتووه و تیایدا كراوه‌یی تارانی بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی جددی دووپات كردووه‌ته‌وه كه هۆكاربێت بۆ راگرتنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێزانینی وڵاته‌كه‌ی بۆ رۆڵی بنیاتنه‌رانه‌ی شانشینی عومان و هه‌وڵه دیپلۆماسییه به‌رده‌وامه‌كانی به ئامانجی هێوركردنه‌وه‌ی قه‌یرانی ئێستا و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی وتووێژ و دانوستان، ده‌ربڕیوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، عه‌راقچی هه‌ڵوێستی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی گه‌یاندووه كه داوای ئاشتی ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هێرشی ئیسرائیل-ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی گرژی و ترس و دڵه‌ڕاوكێی له ناوچه‌كه‌دا توندتر كردووه و جه‌ختی له كراوه‌یی لایه‌نی ئێرانی كردووه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكی جددی كه به‌شداربێت له ڕاگرتنی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری.
لای خۆیه‌وه ئه‌لبوسه‌عیدی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه شانشینی عومان به‌رده‌وامه له داواكاری ئاگربه‌ست و گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگۆ و دانوستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ململانێی ئێٍستا به شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی و به جۆرێك كه داخوازییه ره‌واكانی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌دیبهێنێت، داواشی له لایه‌نی ئێرانی كرد دان به‌خۆیدا بگرێت و دووربكه‌وێته‌وه له هه‌ر شتێك كه ببێته هۆی تێكدان و تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی دراوسێیه‌تی.
PM:07:20:01/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت