سوپای ئه‌مریكا: به‌هۆی هێرشه‌كانی ئێرانه‌وه 3 سەربازمان کوژران
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا "سێنتكۆم" رایگه‌یاند كه بەھۆی ھێرشەکانی ئێران 3 سەربازی ئەمریکی کوژراون و 5ـی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
سێنتكۆم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا كاتژمێر 9:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به كاتی ناوه‌ندی ئه‌مریكا سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی له چالاكییه‌كاندا كوژراون و پێنجی تریش به سه‌ختی برینداربوون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات چه‌ند سه‌ربازێكی تر به سووركی برینداربوون و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر سه‌رقاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كردووه كه "ئۆپه‌راسیۆنه جه‌نگییه گه‌وره‌كان به‌رده‌وامن و هه‌وڵه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌مان به‌رده‌وامه".
PM:06:59:01/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت