بزووتنه‌وه‌ی تالیبان په‌خشی كه‌ناڵی "راه فه‌ردا"ی راگرت و ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌مو كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له‌كانیدا گرت
وێستگەنیوز-
وتەبێژی وەزارەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری تاڵیبان، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند دەسەڵاتداران پەخشی تەلەفزیۆنی (راه فه‌ردا/ رێگای به‌یانی)ی ڕاگرت کە پەیوەندی بە محەمەد محەقیق، سەرۆکی پارتی یەکێتی ئیسلامی ئەفغانستانەوە هەیە و دەستیان بەسەر ته‌واوی كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌دا گرتووه.
بزووتنەوەکە ڕوونی کردەوە ئەم بڕیارە، لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەم دواییەی موحەقیق دێت دژ به تالیبان كه سەبارەت بە پێکدادانەکانی ئه‌م دواییانه‌ی نێوان تالیبان و پاكستان، قسه‌ی كردبوو.
محەمەد محەقیق لە لێدوانێکدا سەبارەت بە گرژییەکانی ئێستای نێوان تاڵیبان و پاکستان ڕایگەیاند ئەم شەڕە "جەنگی گەلی ئەفغانستان نییە"، بەڵکو "ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان پاکستان و ڕژێمی دەسەڵاتدارە لە کابول".
سەرۆکی پارتی یەکێتی ئیسلامیی ئەفغانستان باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی تالیبان ئه‌نجامی ده‌دات "سیاسەتێكی شەڕانگێزانهیه" و گەلی ئەفغانستانی بە پێچەوانەی ویستی خۆی، په‌لكێشی ناو شه‌ڕه‌كه‌ی كردووه.
لەبەرامبەردا خوبەیب غەفران، وتەبێژی وەزارەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری تاڵیبان ڕایگەیاند، محه‌مه‌د موحه‌قیق "بە هاندانی لایەنە دوژمنکارەکان، هەوڵدەدات لە ڕێگەی لێدوانی بێ بنەماوە، هەڕەشە لە یەکێتی نیشتمانی ئەفغانستان بکات".
غەفران ئاماژەی بەوەشکرد، هەربۆیە دەسەڵات بڕیاریدا پەخشی ئەو دەزگا میدیاییەی پەیوەندیداره به‌وه‌وه، ڕابگرێت و دەست بەسەر هه‌مو كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌دا بگرێت.
PM:03:46:01/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت