رهزا پههلهوی: به مردنی خامنەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بە کردەیی کۆتایی هاتووه
وێستگەنیوز-
ڕەزا پەهلەوی، کەسایەتیی دیاری ئۆپۆزسیۆنی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ گەلی ئێران ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران، بە کۆچی دوایی عەلی خامنەیی "بە کردەیی کۆتایی هاتووە" و داوای لە هێزە نیزامی و ئەمنییەکان کرد برۆنه ریزی گهلهوه.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا بۆ گەلی ئێران دهڵێت: "عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی "لە لاپەڕەکانی مێژوو سڕایهوه" و مردنی بە مانای ئەوە دێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران "بە کردەیی گەیشتووەتە کۆتایی" و بەم زووانە "دەخرێتە زبڵدانی مێژووەوە".
پەهلەوی لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە هەر هەوڵێکی کاربەدەستانی ئێران، بۆ دانانی جێنشینی خامنەیی، هەر لە سەرەتاوە مەحکومە بە شکستهێنان.
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات هەرکەسێک پۆستەکەی وەربگرێت "شەرعییەتی نابێت و بەردەوام نابێت" بە هاوبەشی تاوانەکانی ڕێژیم هەژمار دەکرێت.
PM:02:26:01/03/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت