ترەمپ بۆ شازادەی جێنشینی سعودیە: پشتیوانی لە ڕێوشوێنەکانی سعودیە دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکارییەکانی ئێران
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 1ی ئاداری 2026، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، سەرۆک وەزیرانی ئه‌و وڵاته، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشت.
تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا، پاڵپشتی ئەمریکای بۆ شانشینی سعودیە دووپاتكردووه‌ته‌وه و پشتگیری خۆی و ئه‌مریكای بۆ هه‌مو ئەو ڕێوشوێنانە ده‌ربڕی کە سعودیەوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشێلكارییه‌كانی ئێران ده‌یگرێته‌به‌ر، کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدەن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه موشه‌كییه ناڕه‌وایه‌ی كرد كه كرایه سه‌ر سعودیه و هێزی به‌رگری ئاسمانی سعودیه به‌رپه‌چی داوه‌ته‌وه.
PM:01:17:01/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 64
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت