پاكستان: دوای تیرۆرکردنی خامنەیی هێرشكراوه‌ته سه‌ر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە کەراچی
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی ئاداری 2026، میدیاکانی پاکستان بڵاویان کردەوە، دوای كوشتنی ڕێبەری مەزنی ئێران، خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە کەراچی، شەش کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی میدیای فه‌رمی پاکستان، دوای كوشتنی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری سکاردویش ئاگری تێبەردراوە.
له‌م باره‌یه‌وه، دەسەڵاتدارانی پاکستان ڕایانگەیاند "ڕێگە نادەن ئاسمانی وڵاتەکەیان بۆ هیچ چالاکیەکی سەربازی دژ بە ئێران بەکاربهێنرێت". هه‌روه‌ها جەختیان لەوە کردەوە کە "سیاسەتی پاکستان لەم بارەیەوە ڕوونە".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، یەک شه‌مە، تیرۆرکردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی ئێرانی ڕاگەیاند لە هێرشێکدا کە ئەمریکا بە هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل، بۆ سەر بارەگاکانی لە تاران دەستیپێکرد.
هاوکات حکومەتی ئێران ماوەی ماتەمینی نیشتمانیی لەو وڵاتە بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ ڕاگەیاند، هەروەها ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ راگه‌یاند.
PM:12:29:01/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 76
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت