درۆنی خۆكوژ و فڕۆكه‌ی تارمایی، ئه‌و چه‌كانه‌ی ئه‌مریكا بۆ لێدان لە ئێران به‌كاریهێنا
وێستگەنیوز-
ئه‌مریكا له هێرشكردنه سه‌ر ئێران، كۆمه‌ڵێك چه‌كی به‌كارهێنا، له‌وانه موشه‌كی تۆما هۆك و فڕۆكه‌ی تارمایی.
هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجاره فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خۆكوژی به‌كارهێنا كه تێچوویه‌كی كه‌می هه‌یه و له‌سه‌ر هه‌مان شێوه‌ی درۆنه‌كانی ئێران دیزاینكراوه.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی بڵاوکردەوە، تێیدا موشەکی تۆما هۆک و فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٨ و ئێف ٣٥، لەگەڵ وردەکاریی هێرشەکانی سەر ئێران، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی داستانی توڕه‌یی، نیشان دەدەن.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
سوپای ئەمریکا ڕایگەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بەکارهێناوە، بە پشتبەستن بەو وێنانەی کە لەلایەن پنتاگۆنەوە بڵاوکراونەتەوە، ئه‌م درۆنانه، هاوشێوەی فڕۆكه‌ی بێفڕۆکەوانی لۆكاسی نوێیه (سیستمێكی درۆنی هێرشبه‌ره كه تێچوویه‌كی كه‌می هه‌یه) و لەلایەن کۆمپانیای سپێکتروۆرک، لە شاری فۆنیکس لە ویلایەتی ئەریزۆنا دروست ده‌كرێن. به‌ڵام كۆمپاینای ناوبراو، تا ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
پنتاگۆن ڕایگەیاند، فەرماندەیی ناوەندی ئه‌مریكا، بۆ یەکەمجاره فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبه‌ری خۆکوژی، هاوشێوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی شاهد-ی ئێرانی بەکارهێناوە.
پنتاگۆن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه فڕۆکه‌ی بێفڕۆکەوانە خۆکوژەکان، هەرزانن و بڕیارە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە بەرهەمبهێنرێن. نرخی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لوکاس نزیکەی ٣٥ هەزار دۆلارە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان تادێت ده‌بنه بەشێکی گرنگی شەڕه‌كان.
شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، وایکردووە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە، ستراتیژیەتێکی نوێ پەیڕەو بکەن کە بە "بارستەی گونجاو" ناسراوە و بریتییه له بوونی چه‌كێكی زۆر كه تاڕاده‌یه‌ك هه‌رزانه به ئاسانی به‌كارده‌هێنرێن.
تۆماهۆك
موشەکی هێرشبه‌ری زه‌مینی تۆماهۆک، بریتییه له موشەکی کروزی دوور مه‌ودا کە بە شێوەیەکی گشتی، بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه‌كان و پێكانی ئامانجه‌كان به وردیی، لە دەریاوە هەڵدەدرێت.
موشەکێکی تۆماهۆک،ده‌توانێت له دووری هه‌زار و 600 كیلۆمه‌تر، ئاماجه‌كانی بپێكێت، تەنانەت ده‌توانێت به ئاسمانێكدا تێپه‌ڕێت كه زۆر به وردی پارێزراوه. درێژی موشەکەکە ٦.١ مەتر و کێشی نزیکەی هەزار و ٥١٠ کیلۆگرامە.
یه‌كه‌ی کۆمپانیای Raytheon کە لقێکه له کۆمپانیای RTX، موشەکی تۆماهۆک دروست دەکات و دەتوانرێت لە وشکانی یان دەریاوە هەڵبدرێت. بەپێی داتاکانی بودجەی پنتاگۆن، ئەمریکا بەنیازە لە ساڵی ٢٠٢٦دا، ٥٧ لەو موشەکانە بکڕێت، تێکڕای تێچووی هەر موشەکێک یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلارە.
فڕۆكه‌ی جه‌نگی
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا، ژماره‌یه‌ك وێنە و ڤیدیۆی بڵاوکردەوە، تێیدا فڕۆکەی جەنگی ئێف 18 و ئێف 35 ده‌رده‌كه‌ون كه به‌شدرایان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئێران‌دا كردووه.
PM:12:25:01/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت